میران خه‌سرۆ هۆكاری رۆیشتنی له یانه‌ی هه‌ولیر ئاشكرا ده‌كات
"ده‌رگای یانه‌ی هه‌ولێر به ڕوویدا داخرا و ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌تری به ڕوویدا كرایه‌وه"
میران خه‌سرۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێهێشت و به كوردستان24ـی راگه‌یاند له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئۆفه‌رێكی پێگه‌یشتووه و له نێو عێراقیش 3 یانه بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵه.
میران خه‌سرۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هاتووه، ده‌شڵێت: ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ربه‌ستیان كردووم له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه بكه‌ومه گفتووگۆ.
میران خه‌سرۆ له به‌رسیڤێكی كوردستان24 ئاشكرای كرد بۆ خولی نایابی عێراق هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی زاخۆ، نه‌جه‌ف و مینا ئۆفه‌رییان پێشكه‌ش كردووه، ده‌شڵێت: ئۆفه‌رێكی دیكه‌شم له‌ژێر ده‌سته كه له یه‌كێك له باشترین یانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی عوممان پێمگه‌یشتووه.
میران گوتیشی: جارێ به‌هۆی خوێندنی زانكۆم خۆم یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی داهاتوو كارووباره‌كانی خۆم رێكدهخهمه و بڕیاره له چاره‌نووسی خۆم ده‌ده‌م.
میران خه‌سرۆ ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر 5 گۆڵی له خولی نایابی عێراق تۆمار كرد، 2 گۆڵی له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ له دژی زه‌ورا تۆمار كرد، تۆڕی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی نه‌فتی وه‌سه‌ت، به‌غدا و حسێنیشی هه‌ژاندووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌كره‌م سه‌لمان بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر میران له یانه‌كه دووركه‌وته‌وه.
میران پێشتر دووجاری دیكه یانه‌ی هه‌ولێری جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه یانه‌كه، له‌مباره‌یه‌وه میران به كوردستان24ـی گوت: بۆ جارێ سێیه‌م تا به‌باشی بیر نه‌كه‌مه‌وه ناگه‌ڕێمه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر.
میران خه‌سرۆ، پێشتر له یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشتووه و سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی تاقی كردۆته‌وه، 3 نازناوی خولی نایابی كوردستان و 2 نازناوی خولی نایابی عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش بۆته پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، پێشتر یاری بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی شۆرته و زاخۆش كردووه، وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری كوردیش یاری بۆ یانه‌ی شیمالی قه‌ته‌ریش كردووه.



