به ڤیدیۆ.. یه‌كه‌مجاره مێسی تووشی رووداوێكی له‌مجۆره بێت
مێسی به زه‌حمه‌ت رزگاری بوو
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی پشووه‌كانی كۆتایی هات و گه‌ڕایه‌وه كه‌ته‌لۆنیا، به‌ڵام شه‌وی رابردوو بۆ گه‌شتێكی كورتی خانه‌واده‌یی له‌گه‌ڵ فابریگاس، سوارێز و ئالبا چوونه دوورگه‌ی ئیبیزای ئیسپانیا، به‌ڵام له‌و شوێنه به‌توندی په‌لاماری مێسی درا.
لیۆنێل مێسی هاوشانی ئانتۆنێلای خێزانی و هاوڕێیه‌كانی چوونه یانه‌یه‌كی شه‌وانه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو په‌لاماری مێسی درا و به توندی هێرشی كرایه سه‌ر، به‌ڵام ئاسایشی ئه‌و شوێنه هاوشانی پاسه‌وانه‌كانی به خێرایی مێسیان له‌و شوێنه رزگار كرد، مێسی دواتر به سه‌لامه‌تی به‌ره‌و شاری بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: مێسی زۆر دڵگرانه له‌و رووداوه، چونكه ئه‌گه‌ر پۆلیس فریای نه‌كه‌وتبا به توندی زامدار ده‌كرا و گیانی ده‌كه‌وته مه‌ترسی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه مێسی تووشی شۆك بووه كه تائێستا یانه‌ی بارسێلۆنا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه و ده‌زگای پۆلیسیش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو مێسی به‌هۆی ئه‌و رووداوه چیتر هه‌ست به دڵنیایی و سه‌لامه‌تی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی ناكات، به‌جۆرێك ره‌نگه ئه‌مه دوایین وه‌رزی بێت له بارسێلۆنا و له یانه‌كه بڕوات.
ساتی هێرشكردنه سه‌ر مێسی