سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌وانی ده‌دات
په‌رله‌مانتارێك: ده‌بێت یاسای رۆژنامه‌وانی چوارچێوه‌ی هێڵه سووره‌كان دیاری بكات
K24- هه‌ولێر:
چۆنیه‌تی مامەڵەكردنی ھەندێك رۆژنامەنووس و دەزگای میدیایی لەگه‌ڵ رووداوی تەقەكردنەكەی رێستورانتی ھوقە باز، كاردانه‌وه‌ی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێنا و سه‌ندیكای ناوبراو هه‌وڵ ده‌دات لە رێی پەرلەمانی كوردستانەوە یاسای رۆژنامەوانی لە ھەرێمی كوردستان ھەمواربكاته‌وە و دەوای پێكهێنانی ئەنجوومەنێكی باڵای راگەیاندنیش دەكات.
ھەندرێن ئەحمەد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ده‌ڵێت: یاسای ژمارە 35ی تایبەت بە كاری رۆژنامەوانی كه لە ساڵی 2007 ەوە دەرچووە، زیاتر رۆژنامە و گۆڤارەكان دەگرێتەوە و پێویسته بۆ سەردەمی ئێستای میدیای ئەلیكترۆنی بە جۆرێكی دیكە دابڕێژرێتەوە، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان داوای پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای راگه‌یاندن ده‌كات، كه ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واوی هه‌بێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان، به هه‌موو جۆره‌كانی بینراو، بیستراو، چاپكراو و ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه موحسن حسێن، ئەندامی لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانی كوردستانیش دووپاتی ده‌كاته‌وه: په‌رله‌مانی كوردستان ئامادەیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه بكات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له هه‌موو وڵاتێك یاسایێك بۆ كاری رۆژنامه‌وانی په‌یڕه‌و ده‌كرێت و به نه‌بوونی یاسا بۆ كاری رۆژنامه‌وانی، هێڵه سووره‌كان ده‌به‌زێندرێن و رێز له پیرۆزییه‌كانی وڵات ناگیرێت.
بەپێی ئامارەكانی سەندیكای رۆژنامەنووسان، لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە 850 رۆژنامە و گۆڤار ھەیە، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و ھۆكاری دیكەوە تەنیا 50 رۆژنامە و گۆڤار بڵاوكراوەكانیان لە بازاڕدا ھەیە، ھەرچی میدیای ئەلیكترۆنیشە سەندیكا ئێستا خەریكی تۆماركردنیانە، بۆیە تا ئێستا بە دیار نییە كە لەھەرێمی كوردستان چەند میدیای ئەلیكترۆنی ھەیە.
H.B