پۆلیسی به‌رازیل له باره‌ی نێیمار روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
"له باره‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی چاره‌نووسی نێیمار یه‌كلایی كرایه‌وه"
پۆلیسی برازیل رایگه‌یاند دوای نزیكه‌ی دوو مانگ لێكۆڵینه‌وه به‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه به‌ڵگه‌ی پێوست له‌به‌رده‌ست نییه بۆ تاوانباركردنی نێیمار داسیلڤا.
نێیمار داسلیڤای به‌رازیلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێڕمانی فه‌رنسی له‌لایه‌ن خانمه نمایشكار میندیچ دی سوزا به‌ده‌ست درێژكردنی سێكسی تۆمه‌تباركرا.
دوای چه‌ندینجار ئاماده‌بوونی نێیمار له‌به‌رده‌م دادگا، هیچ ئه‌نجامێكی فه‌رمی له دادگایكردنه‌كه رانه‌گه‌یاندرا، له كاتێكدایه نزیكه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه تێپه‌ڕێوه.
پۆلیسی به‌رازیل له كۆكرنگرهیهكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: به‌ڵگه‌ی پێویست نییه بۆ تاوانباركردنی نێیمار، بۆ درێژه‌دان به دادگایكردنه لایه‌نی سكاڵا كار پێویسته به‌ڵگه‌ی به‌هێزتر پێشكه‌ش بكات.
لێكۆله‌ری پۆلیسی شاری ساوپاولۆش ده‌ڵێ به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو ناتوانین تاوانه‌كه به‌سه‌ر تۆمه‌تبار ساغ بكه‌ینه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جۆلیانا باسكۆز لێكۆڵه‌ری به‌رازیلی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: لێره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌وه‌ستێنین، داوای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌ی زیاتر له سكاڵا كار‌و تۆمه‌تبار ده‌كه‌ین،
به‌ڵگه‌ی پێویستی پزشیكی وه‌هه‌ندێك له‌وێنه ناتوانێت ئه‌مه ساخ بكاته‌وه، به‌شێك له‌م وێنانه‌ی وه‌ك به‌ڵگه پێشكه‌شكراون پێویسته نییه هه‌بێت، چونكه گرنگی نییه و په‌یوه‌ست نییه بهباتهكه، پێمان راگه‌یاندوون به‌ڵگه‌ی زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن، تا ئه‌و كاته پۆلیس كاری خۆی ده‌كات و بابه‌تی دیكه په‌یوه‌ست به‌م كه‌یسه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران هه‌ردوولا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.