"بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی ده‌بێت"
"هه‌موو شتێك یه‌كلایی بووه‌ته‌وه"
سكای سپۆرتسی بریتانیا بڵاویكردۆته‌وه بارسێلۆنا و زێنیت سان پیته‌ربورگ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی مالكۆمی به‌رازیلی بۆ یانه رووسیه‌كه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه نرخی گرێبه‌سته‌كه ده‌گاته 40 ملیۆن یۆرۆ جگه له خه‌ڵاته داراییه‌كان له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
ئه‌م یاریزانه به‌رازیلیه له هاوینی رابردوو نزیك بوو له یانه‌ی رۆما، به‌ڵام له‌دوا ساته‌كاندا بارسێلۆنا یاریزانه‌كه‌ی رفاند و گواستیه‌وه ریزه‌كانی.
له وه‌رزی رابردوو مالكۆمی 22 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له‌لایه‌ن ڤالڤێردیهوه پشتی پێنه‌به‌سترا و ئه‌مه‌ش وایكرد یاریزانه‌كه بڕیاری جێهێشتنی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بدات.
ماڵكۆمی به‌رازیلی له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 24 یاری كردووه، 4 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه.