پیاوێکی سەرخۆش زەڕافەیەکی لێ دەبێتە ئەسپ
زەڕافەکە کاردنەوەی تووندی دەبێت
K24 – ههولێر:
پیاوێکی سەرخۆش لە وڵاتی کازاغستان، لە رێگای پەرژینی باخچەیەکی ئاژەڵان، دەچێتە سەر پشتی زەڕافەیەک و دەیەوێت هاوشێوەی ئەسپ، "زەرافە سواریی" بکات.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی سایتی مێترۆ بڵاویکردووەتەوە، پیاوەکە بە شێوەیەکی نا یاسایی دەچێتە سەرپشتی زەڕافەکە و دەیەوێت "زەڕافە سواریی" بکات، بەڵام زەڕافەکە کاردانەوەی دەبێت و فڕێی دەداتە خوارەوە.
پیاوەکە بە کەوتنەوە خوارەوەی برینداربوو بووە، پۆلیسیش، بەهۆی سەرپێچییەکەی بەدوایدا دەگەڕێت.
H.J