مێسی لە یەکەم رۆژی راهێنانەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا تووشی پێکان بوو

لە رانی راستی تووشی گرژبوونی ماسوڵکە بووە

لیۆنێل مێسی لە راهێنانەکانی بارسێلۆنا لە قاچی راستی تووشی پێکان بوو.
یانەی بارسێلۆنا بەفەرمی رایگەیاندووە، لیۆنێل مێسی لە راهێنانەکانی رۆژی دووشەممە لە پشتەوەی پێی راستی تووشی گرژبوونی ماسوڵکە بووە و بەمهۆیەوە ناتوانێت لەگەڵ بارسێلۆنا گەشتی ئەمریکا بکات بۆ ئامادەکاریی وەرزی نوێ.
دوای کۆتایی هاتنی پشووەکەی یەکەم رۆژ بوو مێسی پەیوەندی بە راهێنانەکانی یانەکەیەوە بکات، بە گوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە ئارجێنتینییە بۆ ماوەی سێ تاکو چوار هەفتە لە یاریکردن داببڕێت.