"دوای 3 رۆژ له گواستنه‌وه‌ی ره‌نگه یانه‌ی زینت ماڵكۆم بفرۆشێته‌وه"
له یه‌كه‌مین یاری هانده‌ران به دروشمێك ماڵكۆمیان شۆك كرد
دوای ئه‌وه‌ی 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر یانه‌ی زینتی رووسیا ماڵكۆمی هێرشبه‌ری به‌رازیلی به 40 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆنا كڕی، پێشبینی ده‌كرێت له زووترین كات له‌ژێر فشاری هانده‌رانی ئه‌م یاریزانه ئه‌سمه‌ره بفرۆشنه‌وه.
ماڵكۆمی به‌رازیلی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به‌شداریی له یه‌كه‌مین یاری یانه‌كه‌ی له خولی نایابی رووسیا له دژی كراسنودار كرد، له‌گه‌ڵ هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه ژماره‌یه‌ك له هانده‌رانی رووسیا دروشمێكیان به‌رز كرده‌وه و نووسیبوویان: سووپاس بۆ یانه‌ی زینت كه به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیان شكاند كه بڕیاریان دا بوو هه‌رگیز یاریزانی ڕه‌شپێست نه‌گوازنه‌وه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا به پشتبه‌ستن به راپۆرتێكی (daily Ria Novosti)ـی رووسیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی زینت ره‌نگه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ماڵكۆم بفرۆشێته‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌نگی ناڕه‌زایی هانده‌ران زیاد ده‌كات و فشارێكی زۆریش ده‌خاته سه‌ر ئیداره‌ی یانه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد بوو بابه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی له رووسیا حاڵه‌تێكی نامۆ نییه و حكوومه‌تی رووسیا تا ئێستا نه‌یتوانیوه بنبڕی بكات و پێشتریش له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان فره‌نسا و رووسیا پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی 2018 هانده‌رانی رووسیا دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستیان له دژی پۆگبا و عوسمان دێمبلی به‌كارهێناوه، دوایین قوربانی ماڵكۆمی به‌رازیلییه كه له یه‌كه‌مین یاری له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه تووشی شۆك كرا.
ماڵكۆمی 22 ساڵ، له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2016 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی بۆردۆی فره‌نسا په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا كرد، دوای دوو وه‌رز له خولی فره‌نسا به 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، ماڵكۆم له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی وه‌رزی رابردوو 24 یاری له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كرد 4 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كرد.
