پێش ئه‌وه‌ی بگاته باره‌گای یانه‌كه له فرۆكه‌خانه گه‌وره‌ترین پێشوازی له ئالڤێس كرا
هانده‌ران له خۆشی هاتنی ئالڤێس رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و له فرۆكه‌خانه پێشوازییان لێ‌كرد
سه‌دان هانده‌ر له ساوپاولۆ بۆ پێشوازیكردن له دانی ئالڤێس له فرۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ساوپاولۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رگریكاره 36 ساڵه‌كه‌ی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند و ئه‌م هه‌واڵه‌ش هانده‌رانی یانه به‌رازیلیه‌كه دڵخۆش كرد.
هانده‌ران به جۆش و خرۆشه‌وه له‌به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌ی ساوپاولۆ كۆبوونه‌وه و ئاهه‌نگیان به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئالڤێس گێڕا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌كانی سێڤییا و بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان یاریی كرد و زۆرترین نازناوی برده‌وه و گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی دایك.
ساوپاولۆ له‌دوای 12 گه‌ڕ له ده‌ستپێكردنی خولی به‌رازیل خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی گرتووه و به جیاوازی هه‌شت خاڵ له سانتۆسی پێشه‌نگ دووره.
