به‌ فه‌رمی لۆران کۆسێلنی درێسی یانه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌

لۆران کۆسێلنی دوای 9 ساڵ ریزه‌كانی ئارسێناڵی جێهێشت

لۆران کۆسێلنی بەفەرمی دوای 9 ساڵ ریزەکانی ئارسێناڵی بەجێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی بۆردۆی فڕەنسییەوە کرد.

لۆران کۆسێلنی بەرامبەر 6 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسێناڵەوە گواسترایەوە بۆردۆی فڕەنسی، کە ئەو بەرگریکارە فڕەنسییە لەوەتەی ساڵی 2010ـه‌وه‌ لە ریزەکانی ئارسێناڵی ئینگلیزی یاریی دەکرد.

کۆسێلنی کە لە سەرەتای ئەم هاوینەوە ئامادە نەبوو بەشداریی یارییە ئامادەکارییەکانی ئارسێناڵ بکات، لە ماوەی نۆ ساڵ 353 یاریی بۆ ئارسێناڵ ئەنجام دا و 3 نازناوی جامی فای لەگەڵ گەنەرز بەدەستهێنا، کە وەرزی رابردوو ئۆنای ئێمری کردییە کاپتنی تیپەکەشی.

کۆسێلنی 33 ساڵان داوای لە یانەکەی کردبوو لە بەرامبەر نۆ ساڵی خزمەتکردنی بەخۆڕایی رێگای بدەن بڕوات، بەڵام ئارسێناڵ رەتیکردەوە و بەرامبەر دەستبەرداربوونیان 6 ملیۆن یۆرۆیان وەرگرت.