به‌په‌له.. دانیلۆ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یوڤێنتۆس گه‌یشته تۆرینۆ
مانچێسته‌ر سیتی به هه‌مان نرخی كه له ریال مه‌دریدی كڕی دانیلۆی فرۆشته یوڤی
دانیلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی یوڤێنتۆس گه‌یشته شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا و بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه پشكنینه پزیشكییه‌كانی یوڤی تێپه‌ڕ بكات.
یانه‌ی یوڤێنتۆس به فه‌رمی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر گه‌یشتنی دانیلۆی راگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت گرێبه‌سته‌كه‌ی به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆ بۆ پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه واژۆ بكات.
مانچێسته‌ر سیتی له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی كانسیلۆ له یوڤێنتۆسه‌وه دانیلۆ و 30 ملیۆن یۆرۆی دایه یوڤێنتۆس.
دانیلۆی 28 ساڵ له هاوینی 2017 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه روویكرده مانچێسته‌ر سیتی و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا له‌گه‌ڵ سیتیزن به‌شداریی له 65 یاری كرد و 10 گۆڵ و 4 ئاسیستی تۆمار كرد، له هاوینی ئه‌مساڵیش مانسیتی به به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌ره‌ر بكات به هه‌مان نرخی كه له ریال مه‌دریدی كڕی دانیلۆی فرۆشته‌وه یوڤێنتۆس.