ئانچیلۆتی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی بارسێلۆنا چی گوت؟
ئانچیلۆتی: بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی هاوینه چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی به‌هره‌مه‌ندی هێناوه ریزه‌كانی
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی له باره‌ی یارییهكهكی ئه‌مشه‌ویان له دژی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بارسێلۆنا به‌رده‌وام بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێری سه‌ره‌كییه و بارسێلۆناش له‌گه‌ڵ مێسی به‌رده‌وام ئاست و ئه‌نجامی باشتره.
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ناپۆلی له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه دۆستانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان له به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه بارسێلۆنا له مێركاتۆی ئه‌م هاوینه‌یه چه‌ندان گرێبه‌ستی سه‌ركه‌وتووی واژۆ كردووه و ئه‌و یاریزانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بارسێلۆنا كردووه یاریزانی به‌هره‌مه‌ند و به توانان.
ئانچیلۆتی گوتیشی: ئه‌و یارییه وه‌ك چۆن بۆ ئێمه گرینگه، بێگوومان بۆ ڤاڵڤێردی ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ رێكخستنی تیپه‌كه‌ی، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی به‌رامبه‌ر ناپۆلی له خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانی تیپه‌كه‌ی تێبگات.
ئانچیلۆتی له باره‌ی بێبه‌شبوونی مێسی له یارییه‌كه گوتی: هه‌موو یاریزانێك حه‌ز ده‌كات له دژی لیۆنێل مێسی یاری بكات، چونكه ئێمه هاتووینه‌ته ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر باشترینه‌كان یاری بكه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاست و توانای خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام بارسێلۆنا یاریزانی باشی هه‌یه و ده‌توانێت له نه‌بوونی مێسی سوودیان لێ وه‌ربگرێت.
ئانچیلۆتی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و یارییه‌یان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كارییه، به‌ڵام به رووحی ركابه‌ری یاری ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: له ئه‌مریكاوه ده‌مانه‌وێت به باشترین شێوه خۆمان بۆ وه‌رزی نوێ ئاماده بكه‌ین.
راهێنه‌ری ناپۆلی له باره‌ی ركابه‌ریكردن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی نوێی ئیتاڵیا، گوتی: ئه‌م وه‌رزه دڵنیام ململانێیه‌كه به‌هێزتر ده‌بێت، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو تا دوایین سات بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بجه‌نگین.
بارسێلۆنا و ناپۆلی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 2:00 له ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌م یارییه لیۆنێل مێسی به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی ناكات.