تۆتێنهام له گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی بارسێلۆنا نزیك ده‌بێته‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو تۆتێنهام هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه هاویشت
.jpg)
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا تۆتێنهام دێته نێو كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی فلیپ كۆتینهۆی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی سه‌ندی به‌ریتانیا بڵاویكردۆته‌وه تۆتێنهام له پێشبڕكێی گواستنه‌وه‌ی كۆتینۆ پێش ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر یونایتد كه‌وتووه و ئه‌م یاریزانه به خواستن بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی.
جوڵه‌ی خێرا و له‌ناكاوی تۆتێنهام بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆتینۆ به‌هۆی گرنگیدانی مانچێسته‌ر یونایتده به گواستنه‌وه‌ی كریستیان ئێریكسنی یاریزانی دانیماركی بۆ ریزه‌كانی.
كۆتینۆ به خاوه‌نی گرانبه‌هاترین گرێبه‌ست له مێژووی بارسێلۆنا داده‌نرێت كه ئه‌م یاریزانه به‌رامبه‌ر 120 ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه كامپ ن‌و جگه له 40 ملیۆنی دیكه له كاتی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
کۆتینهۆ لە کۆی ٧٦ یاری ٢١ گۆڵی کردووە و ١١ گۆڵی دروستکردووە، بەڵام وەرزی رابردوو هاندەرانی بارسێلۆنا گلەیان لە ئاستی ئەو یاریزانە بڕازیلییە هەبوو، کە لە کۆی ٥٦ یاری ١١ گۆڵی کرد و پێنج گۆڵی دروستکرد.
کۆتینهۆ لە ساڵانی ٢٠١٣ تاکو ٢٠١٨ بۆ ماوەی پێنج ساڵ یاریی بۆ لیڤەرپوول کرد، کە لە کۆی ٢٠١ یاری ٥٤ گۆڵی کرد و ٤٥ گۆڵیشی بۆ رێدز دروستکرد، بەڵام ئەگەر کۆتینهۆ بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ ناچار دەبێت دژی ئەو یانەیە یاریی بکات.
.jpg)