به‌ فه‌رمی، میلان گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی نوێی راگه‌یاند

سبه‌ی به‌ هانده‌ران و میدیاكان ده‌ناسێندرێت

لێۆ دوارتێ بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلان بڵاویکردەوە لەگەڵ بەرگریکاری بڕازیلی یانەی فلامینگۆی ئەم وڵاتە گەیشتنە رێککەوتن و ئەم یاریزانە بۆ ماوەی پێنج وەرز درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات.

تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئاماژەی بە تێچووی گرێبەستەکە نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لە یانە ئیتاڵیەکە بڵاویان کردۆتەوە رۆسێنەری لە پێناو گواستنەوەی بەرگریکارە بڕازیلیەکە نزیکەی 11ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە.

دۆیارتێ تەمەنی22  ساڵە و لە 60  یاری فەرمیدا وەکو بەرگریكاری ناوەڕاست درێسی یانەی فلامینگۆی لەبەر کردووە و دوو گۆڵیشی کردووە و دوای پشکنینی پزیشکی بریارە پێشکەش بە هاندەران و میدیاکان بکرێت.