عێراق به‌شداریكردنی ئیسرائیل له پاراستنی رێڕه‌وی كه‌شتییه‌كان له كه‌نداو ره‌ت ده‌كاته‌وه
"وڵاتانی كه‌نداو ده‌توانن پارێزگاری له ئاسایشی رێڕه‌وی كه‌شتییه‌كانیان بكه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەشداریكردنی ئیسرائیل لە پاراستنی ئاسایشی رێڕه‌وی کەشتییەکان لە کەنداو رەتدەکەینەوە.
محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق لە توویتێکدا له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی تویته‌ر رایگەیاند، عێراق بەشداری هەر هێزێکی سەربازی ئیسرائیل لە پاراستنی کەشتییەکان لە کەنداوی عەرەبی رەتدەکاتەوە.
گوتیشی: وڵاتانی کەنداو دەتوانن پارێزگاری له رێڕه‌وی کەشتییەکانیان لە کەنداو بكه‌ن، هەروەها عێراق لە ڕێگەی دانوستانی هێمنانەوە کار بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکات.
حه‌كیم ئاماژەی بەوەشدا، بوونی هەر هێزێکی بیانی لە ناوچەکە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئیسرائیل ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له‌و هاوپه‌یمانێتییه راگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكا بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی رێڕه‌وی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له كه‌نداو، بانگه‌شه بۆ پێكهێنانی ده‌كات.
پێشتریش به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌دا ده‌كات.
H.B