باڵندەیەك رێگە نادات سەرکردەیەکی داعش بەیعەت بۆ بەغدادی نوێ بکاتەوە
هه‌ر چه‌ند باڵنده‌كه ده‌سته‌واژه‌كانی له‌بیر ده‌باته‌وه دووباره سه‌یری پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی قاعیده گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆ مه‌به‌ستی گاڵته‌پێكردن به رێكخراوی داعش بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كه باڵنده‌یه‌ك رێگه نادات سه‌ركرده‌یه‌كی داعش به‌یعه‌ت بۆ ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه نوێ بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له رۆژنامه‌ی "زه ئێندیپێندت"ـی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و له دیمه‌نه‌كاندا دیاره كاتێك باڵنده‌یه‌ك شكست به چه‌ندین هه‌وڵی ئه‌و سه‌ركرده‌ی داعش ده‌هێنێت، كه ده‌یه‌وێت به‌یعه‌ت بۆ به‌غدادی و رێكخراوه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
له‌و گرته‌یه‌دا كه له لایه‌ن لقی یه‌مه‌نی رێكخراوی داعشه‌وه تۆماركراوه، نیشان ده‌درێت، كه پیاوێكی دانیشتوو له‌سه‌ر زه‌وی چه‌ندین جار سه‌یری ئه‌و پارچه كاغه‌زه ده‌كات كه له گیرفانی هه‌ڵیگرتووه، بۆ هه‌ر جارێك به‌ر له‌وه‌ی سوێنده‌كه‌ی بخوات، باڵنده‌كه ده‌نگه به‌رزه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌نگی ئه‌ودا زاڵ ده‌كات و رێگه نادات ده‌نگی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش ببیسترێت و ئه‌ویش سوێنده‌كه‌ی له‌بیر ده‌چێته‌وه، دووباره پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی له گیرفانی ده‌رده‌هێنێته‌وه و ده‌یخوێنێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و سه‌ركرده‌ی داعش به ناوی "ئه‌بو محه‌مه‌د ئهلعهدنی" ناسراوه و له گرته‌كه‌دا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌وڵ ده‌دات كۆنترۆڵی هه‌ڵچوونی خۆی بكات، به‌ڵام هه‌میشه ده‌سته‌واژه‌كانی له‌بیر ده‌چنه‌وه و له ساتێك‌دا ده‌نگی چه‌كدارێكی داعش ده‌بیسترێت كه پێی ده‌ڵێت: " ابقَ هادئاً، واسترخِ!" واتا هێور به‌ره‌وه و دان به‌خۆتا بگره.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، رێكخراوی قاعیده ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بۆ گاڵته‌پێكردن به داعش بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌م باره‌شه‌وه ئهلیزاێس كیندال، پسپۆڕی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌ڵێت، له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2017 ئه‌و گرته ڤیدیۆییه گیراوه، به‌ڵام قاعیده له‌م هه‌فته‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: مه‌به‌ستیی رێكخراوی قاعیده له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، بۆ گاڵته‌پێكردنه به رێكخراوی داعش.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، كه له‌وانه‌یه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له‌كاتێك كه‌وتبێته ده‌ست قاعیده، كه له یه‌كێك له پارێزگاكانی یه‌مه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كدا گرتبوو، كه پێشتر له كۆنترۆڵی داعشدا بوو.
H.B