یەکەم کاروانی حاجیان گەیشتەوە هەرێمی کوردستان
ئەمساڵ زیاتر لە 7 ھەزار لە ھەرێمی كوردستان بۆ فەریرەی چوونەتە سعوودیە
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ شەممە 17/8/2019، یەكەم كاروانی حاجیان لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی گەیشتەوە ھەرێمی كوردستان.
ھاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیان کە ژمارەیان 417 حاجیە، گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی".
گوتیشی: "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی حاجیان کە ئەوانیش ژمارەیان 417 حاجیە بگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانیش تا 29ی ئەم مانگە بەردەوام بێت".
ئەمساڵ 7 هەزار و 132 حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونەتە سعوودیە و تا ئێستاش دوو حاجی کۆچی دواییان کردووە.
ھ.م