جه‌به‌ل تارق داواكاریه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران ره‌ت ده‌كاته‌وه
حكوومه‌تی جه‌به‌ل تارق: دادگاكه‌مان كار به یاسای یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات و ناتوانین سه‌رپێچی بڕیاره‌كانی بكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌به‌ل تارق رایانگه‌یاند، ئه‌وان ناتوانن ملكه‌چی بڕیاری دادگای وڵاته‌كه‌یان نه‌بن و له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران "ئه‌دریان دریان" ـدا بگرنه‌وه، كه پێشتر ناوی ئه‌و كه‌شتییه "گریس وه‌ن" بوو.
حكوومه‌تی جه‌به‌ل تارق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌وان ناتوانن سه‌رپێچی ئه‌و بڕیاره بكه‌ن، كه له دادگای وڵاته‌كه‌یانه‌وه بۆ ئازادكردنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران ده‌ركراوه. هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه له‌لایه‌ك دادگای جه‌به‌ل تارق كار به یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران ناكۆكن.
وێڕای پێداگیری واشنتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، دادگای باڵای جه‌به‌ل تارق بڕیاری ئازادكردنی ئه‌و كه‌شتییه‌ی ده‌ركرد، كه پێشتر له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی به‌ریتانیا به تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ سووریا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو.
حكوومه‌تی جه‌به‌ل تارق راشیگه‌یاند، بڕیاری ئازادكردنی نه‌وتهه‌ڵگه‌ره‌كه‌ی ئێران دوای ئه‌وه هاتووه، كه كۆماری ئیسلامی گرێنتی ئه‌وه‌ی داوه، نهوتههڵگرهكهیان به‌ره‌و سووریا له‌ڕێگه نه‌بووه، له‌كاتێكدا ئێران ره‌تی كرده‌وه هیچ به‌ڵێنێكیان له‌و باره‌یه‌وه به ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌به‌ل تارق دابێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، كه‌شتیی ئه‌دریان دریان ئاماده‌یه بۆ جووڵه‌كردن و گوتی: تیمی ده‌ریاوانی كه‌شتییه‌كه‌یان ئاماده‌یه و چاوه‌ڕێی تیمێكی دیكه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به جووڵه بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، تیمی ره‌سه‌نی ئه‌و كه‌شتییه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناو كه‌شتییه‌كه ماوه‌ته‌وه، بۆیه شتێكی ئاساییه ئه‌و تیمه بگۆڕدرێت و له كاتێكی نزیكدا تیمه نوێیه‌كه ده‌نێرن، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تیمه‌كه‌ی دیكه بگرێته‌وه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، حوسێن خانزادی، فه‌رمانده‌ی ده‌ریاوانی ئێرانی ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ناردنی كه‌شتیگه‌لێكی جه‌نگی بۆ ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له گه‌رووی جه‌به‌ل تارق پارێزگاری له نهوتههڵگرهكهیان بكات، ئه‌مه‌ش به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دووباره ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شتییه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ئەوەی دادگایەکی ئەمه‌ریکا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ کەشتییه نەوتهەڵگرهكهی ئێران دەركرد، رۆژنامەی جەوانی سەر بە سوپای پاسداران لە لاپەرەی ئەمرۆیدا بڵاویكرده‌وه، ئەگەر ئەمه‌ریكا ئه‌و هه‌نگاوه بنێت، سوپای پاسداران بۆی ھەیە ماوەی دەستبەسەرداگرتنی كەشتیە بەریتانیەكە درێژ بكاتەوە و مافی ئەوەشی ھەیە، دەست به‌سەر هه‌ر كەشتییهكی ئەمریكیشدا بگرێت، كه له گه‌رووی هورمزه‌وه هاتووچۆ بكات.
H.B