ئێران ره‌خنه له درووستكردنی "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا ده‌گرێت
به رێككه‌وتنێكی "ئستیفزازی و جێی نیگه‌رانی" وه‌سفیكرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به توندی ره‌خنه‌ی له رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به "ناوچه‌ی ئارام"ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا گرت و به رێككه‌وتنێكی "ئستیفزازی و جێی نیگه‌رانی" وه‌سفیكرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگه‌یاند، "تاران نیگه‌رانه له باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا خستوویانه‌ته‌ڕوو".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "ئه‌و هه‌نگاوه ته‌نیا ده‌ستتێوه‌ردان نییه له كاروباری ناوخۆی سووریا، به‌ڵكو زیان به ئاسایشی ناوچه‌كه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت".
عه‌باس موسه‌وی باسی له‌وه‌شكرد، "جموجۆڵی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا پێشێلكارییه‌كی روونی سه‌روه‌ری یاسا و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریایه و پێچه‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌شیداوه، "كێشه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا و توركیا ده‌بێت له رێگه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق چاره‌سه‌ر بكرێن، به بێ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه ده‌ستتێوه‌ردان بكه‌ن".