كونسڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر: ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

دۆمه‌نیك ماس، كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی كوردستان پێش كۆتاییهاتنی ماوه‌كه‌ی وه‌كو كونسوڵ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كوردستان24 كه‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:30 خولەکی به‌ كاتی هه‌ولێر په‌خش ده‌كرێت، رایگه‌یاند، له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌ و پێشی راده‌گه‌یه‌نێت گه‌لی كورد چاوه‌ڕوانییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ فه‌ره‌نسا هه‌یه‌.