وه‌زیری په‌روه‌رده: ده‌رفه‌تی كار بۆ هه‌زاران ده‌رچووی زانكۆ ده‌ڕه‌خسێنین
نزیکەی هەشت هەزار مامۆستا لە كه‌رتی ناحکومی وانە دەڵێنەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتەکەیان بۆ قەدەغەکردنی دەوام کردنی مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە قوتابخانە و پەیمانگە و باخچەکانی منداڵانی ناحکومی، هەلی کار بۆ زیاتر لە شەش هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان دەڕه‌خسێندرێت.
وەزیری پەروەردە ئاشکراشیكرد، کە ئێستا نزیکەی هەشت هەزار مامۆستا لە قوتابخانە و پەیمانگە و باخچەکانی منداڵانی ناحکومی وانە دەڵێنەوە و بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەشیان تەنیا هەزار و 600 مامۆستا دەتوانن لە کەرتی ناحکومی وانە بڵێنەوە.