كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قێنرایه‌وه
له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراوه‌وه كرایه ئامانج
K24- هه‌ولێر:
بنكه‌یه‌كی ئاسمانی و جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قێنرانه‌وه، كه له لایه‌ن گروپێكی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌كار ده‌هێندران.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌دی له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆردومان كردووه و كۆگا و جبه‌خانه‌كانی ئه‌و گروپه‌ی حه‌شدی شه‌عبیشی له نزیك بنكه ئاسمانییه‌كه كردووه‌ته ئامانج.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی رایگه‌یاند، كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كۆگاكه سه‌ر به گروپێكی حه‌شی شه‌عبییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و گروپه ئاشكرا بكات، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی میدیایی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كۆگایه‌ی ته‌قێنراوه‌ته‌وه هی حزبوڵڵای عێراقیه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێشتر رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی له هیچ شوێنێكی ناوچه‌كه پارێزراو نابن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی، كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و ته‌واوی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ده‌كه‌نه ئامانج، كه فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا ته‌قییه‌وه و گروپه چه‌كداره‌كانیش په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا درێژكرد.
H.B

