حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
"ئه‌مه‌ریكا چاودێری بنكه سه‌ربازییه‌كانمان ده‌كات"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، به‌رپرسیارێتی بۆردومانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی میلیشیاكه ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌كات كه به "چه‌كی پێشكه‌وتووتر وه‌ڵامیان ده‌بێت".
موهه‌ندیس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوژمنانی عێراق پلان له دژی حه‌شدی شه‌عبی داده‌ڕێژن و ئه‌مه‌ریكاش به هێنانی "تیرۆریستان" تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی له ئازه‌ربایجانه‌وه هێناوه‌ته عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی كه‌شتیگه‌له‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، هه‌نگاوه‌ش مه‌به‌ستیه‌تی ئاسمانی عێراق كۆنتڕۆڵ بكات.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه هه‌نگاوی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، پاكتاوكردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه كه پشتیوانی له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك دژی میلیشیاكه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ڵێت: "جگه له به‌رگریكردن له خۆمان هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ست نییه".
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، راشیگه‌یاندووه، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌بێ مۆڵه‌تی لایه‌نی عێراقی، بێته سه‌ر ئاسمانی وڵات، به فڕۆكه‌ی دوژمنان له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و به هه‌مان شێوه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و هه‌موو ریگه‌یه‌كیش له دژی ده‌گرنه به‌ر.
به‌هۆی لێدوانێكی بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌و هێرشانه‌ی به‌مدواییه كراونه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌خرێنه ئه‌ستۆی ئیسرائیل، به‌و پێیه‌ی له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ ئۆكرانیا رایگه‌یاند، كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، له هیچ شوێنێك پارێزراو نین.
دوێنێ سێشه‌ممه، 20ی ئابی 2019، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌له‌د، له تكریت له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بۆردومان كرا و ته‌واوی ئاماژه‌كانیش بۆ ئه‌وه ده‌چن، فڕۆكه‌كان ئیسرائیلی بن.
ئ. م