ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كان عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆ ده‌كاته‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شد كۆده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆده‌بێته‌وه و پرسی ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
میدیا عێراقیییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆببێته‌وه و پرسی ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه و سه‌ربازگه‌كان تاوتوێ بكه‌ن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پلانی كاری هاوبه‌ش گفتوگۆ ده‌كه‌ن و پرسی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌شێك له سه‌ربازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك كۆگای چه‌ك، جبه‌خانه و سه‌ربازگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی عێراق ته‌قینه‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی لایه‌نه‌كان عێراقییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
H.B