یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی غانا كۆچی دوایی كرد
هۆكاری مردنه‌كه‌ی هێشتا دیار نییه
میدیاكانی بریتانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئاگۆگۆ یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی غانا و یانه‌ی نۆتینگهام كۆچی دوایی كردووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی غانا له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا له له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
ئاگۆگۆ 27 یاریی بۆ غانا كردووه و 12 گۆڵیشی تۆمار كردووه، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی نۆتێنگهام و فۆرێست و شیفیڵد و وینزدای ئینگلیزی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی زه‌مالیكی میسری و هیبرنیانی سكۆتله‌ندی و شیكاگۆ و كۆلۆرادۆ و سان خۆزێی ئه‌مریكی.
ئاگۆگۆ ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتبوو، به‌ڵام تا ئه‌م كاتانه‌ش له یاریكردن به‌رده‌وام بوو، له ریزه‌كانی یانه‌ی ئاپۆلۆن لیماسۆلی قوبرسی یاری ده‌كرد.