حه‌شدی شه‌عبی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی له ده‌وروبه‌ری به‌غدا تێك‌شكاند
"فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانمان له سه‌ر باره‌گای لیوای 12ی حه‌شد له له ده‌وروبه‌ری به‌غدا تێك‌شكاند"
K24- هه‌ولێر:
حه‌شدی شه‌عبی تێكشكاندنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی له ئاسمانی باره‌گای لیوای 12ی چه‌كداره‌كانی له ده‌وروبه‌ری به‌غدا راگه‌یاند.
حه‌شدی شه‌عبی له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمی خۆی راگه‌یاند، هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانیان توانییان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له ئاسمانی ده‌وروبه‌ری به‌غدا تێكبشكێنن، كه له‌سه‌ر باره‌گای لیوای 12ی هێزه‌كانیان ده‌خولایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه فڕۆكه‌كه‌یان له كارخستووه، به‌ڵام ئاشكرا نه‌كراوه، ئاخۆ فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه یان نا.
پێشتر ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی په‌نده‌ی تۆمه‌تی به ئامانجكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی بۆ فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیل درێژ كردبوو و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بیانی به‌بێ ئاگاداری حكوومه‌تی عێراق ئاسمانی ئه‌و وڵاته ببه‌زێنێت، وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
به‌ڵام دواتر فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شد دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی موهه‌ندیس هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌سته‌كه‌ییان نییه.
له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك، 4 جبه‌خانه، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بنكه‌ی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه و سووتێنراون، هه‌رچه‌نده په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا درێژ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا ته‌ل ئه‌ڤیڤ هیچی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش ره‌تی ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به‌و رووداوانه‌وه هه‌بێت.
H.B