ئه‌نه‌كه‌سه: "ناوچه‌ی ئارام" به قووڵی 5 تا 14 كیلۆمه‌تر درووست ده‌كرێت
ئەمه‌ریکا خوازیارە ئەنەکەسە لە رۆژئاوای کوردستان رۆڵ بگێڕێت
K24 – هه‌ولێر:
كامه‌ران حاجۆ، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسی پرسی سووریا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه و باسیان له پرسی "ناوچه‌ی ئارام" كردووه.
كامه‌ران حاجۆ ئاشكراشی كرد، ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، "ناوچه‌ی ئارام" به قووڵایی 5 تا 14 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته نێوان گرێ سپی و سه‌رێ كانێی.
هه‌فته‌ی رابردوو، هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا و توركیا سه‌باره‌ت به درووستكردنی ناوچه‌ی "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا، كه ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و رۆژئاوای كوردستان ده‌گرێته‌وه، لێدوانی دژ به یه‌كیان دا.
پێشتر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رایگه‌یاندبوو، "ناوچه‌ی ئارام" له باكووری سووریا به قوڵی 30 تا 40 كیلۆمه‌تر درووست ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، کامەران حاجۆ له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و هه‌سه‌ده و ته‌ڤده‌م، راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا داوای رێککەوتنێکی لایەنە کوردستانییەکانی رۆژئاوای کوردستانی كردووه و ئەنەکەسەش داوای رۆڵ گێڕانی لە واشنتن کردووە بۆ دروستبوونی هاوڕایی لە ناو لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان.
روونیشیكرده‌وه، ئەمه‌ریکا خوازیارە ئەنەکەسە لە رۆژئاوای کوردستان رۆڵ بگێڕێت.