ته‌نیا به‌شێكی قه‌ڵای شێروانه‌ به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه‌

به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ ناتوانرێت قه‌ڵاكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌

K24- گه‌رمیان:

دوای ئەوەی قەڵای شێروانە بەھۆی بومەلەرزەی ساڵی رابردوو زیانی پێگەیشت و كڵاوەی قەڵاكە داڕما، رێكخراوێكی ھۆڵەندی نزیكەی 50%ی قەڵاكەی لەسەر ئەركی خۆی نۆژەنكردەوە و به‌ڵام بەشێكی قەڵاكە ماوه‌ته‌وه‌ و پێویستی بە نۆژەنكردنەوە ھەیە.

له‌مباره‌شه‌وه‌ محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی شێروانە دەڵێت: بەھۆی نەبوونی بودجە ناتوانین كاری نۆژەنكردنەوەی قەڵاكە تەواو بكەین.

بە گوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، قەڵای شێروانە لە ساڵی (١٨٦٦) لەلایەن (محەممەد پاشای جاف)ەوە دروستکراوە، جگە لە کڵاوە فەڕەنگییەکەی،‌ لە دوو نھۆم ‌و ژێر زەمینێك پێکدێت و دیوارەکانی لە دەرەوە و ناوەوەیدا بە شێوەیەکی ئەندازەیی و چەندین نەخش ‌و نیگاری سەرنجڕاکێش ڕازێنراوەتەوە. قەڵاکەش لە باکوورەوە دەکەویتە دامێنی شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان.

H.B