به‌ ڤیدیۆ... له‌ دێربی لۆس ئانجلس زڵاتان دره‌وشایه‌وه‌

یارییه‌كی پڕگۆڵ به‌ڕێوه‌چوو

لە دێربی لۆس ئانجلۆسدا، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ دووانەی تۆمارکرد و لۆس ئانجلۆس گالاکسی و لۆس ئانجلۆس ئێف سی بە سێ گۆڵ یەکسانبوون.

لە خولەکی دووەمی یارییەکەوە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەستپێشخەریی کرد و گۆڵی یەکەمی بۆ لۆس ئانجلۆس گالاکسی تۆمارکرد، بەڵام دوای 10 خولەک لەتیف بلێسینگ گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ لۆس ئانجلۆس ئێف سی تۆمارکرد و یارییەکەی یەکسانکردەوە.

کەچی دوای سێ خولەکی دیکە ئیبراهیمۆڤیچ وەڵامی دایەوە و  دووانەی لە یارییەکە کرد و ژمارەی گۆڵەکانیشی لەم وەرزەی خولی ئەمریکی گەیاندە ٢٠ گۆڵ.

دوای خولەکێکی دیکە کریستیان پاڤۆن گۆڵی سێیەمی کرد و لۆس ئانجلۆس گالاکسی بە جیاوازیی دوو گۆڵ پێشکەوت.

لە خولەکی ٤٥ لەتیف بلێسینگ جیاوازییەکەی کەم کردەوە و لە خولەکی ٥٣ کارلۆس ڤێلا گۆڵی یەکسانبوونی کرد و هەردوولا بە سێ گۆڵ یەکسانبوون و دێربی لۆس ئەنجلۆس بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.

لۆس ئانجلۆس ئێف سی لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی رۆژئاوا بووە خاوەنی ٦٢ خاڵ و لۆس ئانجلۆس گالاکسیش ٤٢ خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمە.