سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كه‌ی به‌ڵام بۆ سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی ئاماده‌بوو
میهالۆڤیچ نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه‌ی هاته نێو یاریگه
سینیسا میهایلۆڤیچ راهێنه‌ری بۆلۆنیا سه‌ره‌ڕای تووش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌ڵام له یاریگه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی تیپه‌كه‌ی ئاماده‌بوو.
یانه ئیتاڵیه‌كه رایگه‌یاندووه میهایلۆڤیچی 50 ساڵ سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشیه‌كه‌ی به‌ڵام به‌ر له یارییه‌كه نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆلۆنیا بكات به‌رامبه‌ر ڤیرۆنا، كه له‌م یارییه‌دا هه‌ردوولا به گۆڵێك یه‌كسان بوون.
میهایلۆڤیچ له ناوه‌راستی وه‌رزی رابردوو بووه راهێنه‌ری بۆلۆنیا به‌ڵام له سێزده‌ی یۆلیۆی رابردوو رایگه‌یاند تووشی نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وازی نه‌هێناوه و به‌رده‌وامه له كاری راهێنه‌رایه‌تی.
میهالۆڤیچ پێشتر به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی یاریكردنی له یانه‌كانی ئیتاڵیا به‌سه‌ربرد، له‌وانه، رۆما، لازیۆ، سامپدۆریا، دوایینجاریش له 2006 له یانه‌ی ئینته‌ر میلان وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و راسته‌وخۆ روویكرده بواری راهێنه‌رایه‌تی، سه‌ره‌تا وه‌ك یاریده‌ری راهێنه‌ر له ئینته‌ر میلان ده‌ستبه‌كار بوو، پاشان ئه‌زموونی كاری راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی كاتانیا، فیۆرێنتینا، سامپدۆریا، تۆرینۆ، ئه‌یسی میلان تاقی كردۆته‌وه.