فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كانی كه‌ركووك نه‌بوون
داوای راگرتنی شاڵاوی ته‌عریب ده‌كرێت
K24 – كه‌ركووك:
سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به پاساوی جیاجیا، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك نه‌بوون و لایه‌نه كوردییه‌كانیش به ته‌نیا كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كه‌ركووك.
وشیار عه‌بدولڕه‌حمان، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كه‌ركووك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو. دوو ته‌وه‌ر بوو، ته‌وه‌ری یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندیدار بوو به به‌شداری فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوون و ته‌وه‌ری دووه‌میش تایبه‌ت بوو به پرسه‌كانی ئه‌مڕۆی كه‌ركووك.
له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كی نیسانی ساڵی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، وشیار عه‌بدولڕه‌حمان گوتی: كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، كورد له كه‌ركووك به یه‌ك لیست به‌شداری له پرۆسه‌كه بكات.
ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد له كه‌ركووك له باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان كرد، گۆڕینی دیموگرافیای شاری كه‌ركووك رابگیرێت و مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 600 خێزانی خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هێنراونه‌ته كه‌ركووك و نیشته‌جێ كراوون.