راهێنه‌ری هۆڵه‌ندا هه‌ڕه‌شه له دی لیخت ده‌كات
"ئه‌گه‌ر چیتر له یوڤی یه‌ده‌گ بێت له هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا دوورده‌خرێته‌وه"
.jpg)
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه له ماتیاس دی لیخت ده‌كات ئه‌گه‌ر وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گی یانه‌ی یوڤێنتۆس بمێنێته‌وه، ده‌شڵێت: پێویسته به زووترین كات خۆی له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بگونجێنێت و ستایلی یاریكردنی ئا‌یاكس له‌بیر بكات.
ماتیاس دی لیخت له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشت و بۆ یه‌ك ساتیش به‌شداریی له یارییه‌كه‌ی نێوان یوڤێنتۆس و پارما نه‌كرد، دوای یارییه‌كه‌ش راسته‌وخۆ دی لیخت گوتی هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بم.
له كاردانه‌وه‌یه‌كدا، رۆناڵد كومان راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته دی لیخت خۆی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ رزگار بكات، ده‌شڵێت: متمانه به دی لیخت هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی بگونجێنێت، ئه‌گه‌رنا من بۆ یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا بژارده‌ی دیكه تاقی ده‌كه‌مه‌وه.
رۆناڵد كومان ده‌شڵێت: راسته دی لیخت به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها روویكرده یوڤێنتۆس، به‌ڵام ده‌بێت دی لیخت له‌وه تێبگات كه چۆته یانه‌یه‌ك خاوه‌نی جۆرجیۆ كیلینی و بۆنۆچییه و ده‌بێت به‌هێزه‌وه له پاڵ ئه‌و به‌رگریكارانه بوه‌ستێت و ركابه‌رییان بكات و شتی زیاتر فێر بێت.
دی لیختی 19 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ به 84 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس و بووه گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له مێژووی یوڤێنتۆس و سێریا ئه‌ی.
