ئێران: دژی ئیسرائیل پاڵپشتی عێراق ده‌كه‌ین
"هێرشه‌كانی ئیسرائیل پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه"
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان ئاماده‌ن هاوكاری گه‌ل و حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن، له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل.
عه‌لی ره‌بیعی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانی هێزه‌كانی عێراق، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و بێ گومان سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین و داواشی كرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست ئه‌م هێرشانه بێده‌نگ نه‌بن.
ره‌بیعی، گوتی: "هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانی هێزه‌كانی عێراق، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و بێگومان سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین، خوازیارین، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م جۆره كاره وێرانكه‌رانه، پشتگوێ نه‌خات".
گوتیشی: "ئێمه هاوكار و پشتیوانی حكوومه‌تی عێراق و دۆست و برایانمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر داوای هاوكاریان كرد، به‌ڵام گه‌ل و حكوومه‌تی عێراق به‌هێزن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، وه‌ڵامیان هه‌بێت، ئێمه پێمان وایه، ئامانجی به‌رپرسانی ئیسرائیل، هه‌وڵێكه بۆ نیشاندنی ئازایه‌تی و پڕوپاگه‌نده‌ی ناوخۆیی و ململانێی ناوخۆیی".
ھ.م