ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بۆردوومانی جبه‌خانه‌كانی حه‌شد هه‌ڵوێستی خۆی روونده‌كاته‌وه
پێنتاگۆن وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ره‌تیده‌كاته‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بۆردوومانكردنی جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ته‌قینه‌وه‌یاندا هیچ رۆڵێكی هه‌بووبێت. هه‌ر تۆمه‌تێكیش له‌وباره‌یه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆمبباران یان هیچ هێرشێكیان ئه‌نجامنه‌داوه بووبێته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه و كۆگاكانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتیی سه‌روه‌ریی عێراق ده‌كات و هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كراوون بۆ شێواندنن و دوورن له راستییه‌وه".
ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی پێنتاگۆن پاش ئه‌وه هات كه حه‌شدی شه‌عبی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به ھێنانه ناوه‌وه‌ی 4 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی بۆ بۆردوومانكردنی باره‌گا و جبه‌خانه‌كانی حه‌شد تۆمه‌تبار كردبوو.