لە ئیستانبوڵ مامۆستای زمانی کوردی دادەمەزرێنن

کەمال کلچدارئۆغڵو: زمانی دایک مافێکی خوداییە

 K24 - ئیستانبوڵ

سەرۆکی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) رایدەگەیەنێت، شارەوانی ئیستانبوڵ مامۆستای زمانی کوردی دادەمەزرێنێت.

پەیامنێری كوردستان24 لە ئێستانبوڵ رایگەیاند، لە میانی بەشداریكردنی رێوڕەسمی دەرچوونی ژمارەیەك قوتابی بەشی زمانی كوردی لە ئیستانبوڵ، کەمال کلچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە گوتی "ئەدەبیاتی کوردی ئەدەبیاتێکی بێوێنەیە و کولتوور و زمانی کوردیش زۆر دەوڵەمەندە".

کلچدارئۆغڵو، گوتیشی: "زمانی دایک مافێکی خوداییە و ئەگەر حکوومەتی تورکیاش چارەسەر و هەلی کار بە دەرچووانی زمانی کوردی نەدات، ئەوا شارەوانییەکانی جەهەپە ئەم کارە دەکەن".

ئاشکراشی کرد، کە شارەوانی ئیستانبوڵ مامۆستایانی زمانی کوردی دادەمەزرێنێت.