خه‌زعه‌لی: زۆرینه‌ی داعشه شه‌ڕكه‌ره‌كان خه‌ڵكی "جەرفولنەسر" بوون
"تەرمە نەناسراوەکان پرسێكی ئەمنییە به تائیفی كراوه"

K24 - هه‌ولێر:
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ئاشکرای کرد، 90%ـی ئەو داعشانەی شەڕی هێزەکانی عێراقییان لە ناوچەی جه‌رفولسه‌خه‌ر (جەرفولنەسر) دەکرد، خەڵکی ئەو ناوچەیە بوون.
خەزعەلی گووتی: "کێشەی تەرمە نەناسراوەکانی "جەرفولنەسر" ئەمنییە، به‌ڵام بەشێک لە سیاسییەکان، ئەجێندای تائیفییان لە ورووژاندنی ئەم بابەتە هەیە".
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناوچه‌ی جهرفولسهخهری پارێزگای بابلیان كۆنترۆل كرد ناوه‌كه‌یان كردووه به جەرفولنەسر و رێگایان به خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و ماوه‌یه‌كیشه پرسی ته‌رمه نه‌ناسراوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه شه‌ڕی قورسی تێدا كرابوو، له‌نێوان سیاسییه‌كانی عێراقدا مشتومڕی زۆری ناوه‌ته‌وه و به‌شێكی سیاسییه سوننه‌كان به تۆڵه‌ی تائیفه‌گه‌ری ناوی ده‌به‌ن.