به گوێره‌ی ئه‌م قسانه بێت ئه‌م وه‌رزه ریال مه‌درید ده‌ست به‌تاڵ ده‌بێت
"ریال مه‌درید جارێكی دیكه یاریزانێكی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ نابینێته‌وه"
میاتۆڤیچ هێرشبه‌ری سڕبی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گومان له ئاست و توانای ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید دروست ده‌كات، ده‌شڵێت: به‌شێكی زۆر له یانه ركابه‌ره‌كانیان له ریال مه‌درید به‌هێزترن.
میاتۆڤیچ له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌مووان له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون ئه‌م هاوینه ریال مه‌درید گرێبه‌ستی گه‌وره واژۆ بكات، به‌ڵام جگه له گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد هیچی دیكه‌ی گه‌وره رووینه‌دا.
میاتۆڤیچ ده‌شڵێت: هانده‌رانی ریال مه‌درید پێویستیان به یاریزانێك بوو شوێنی كریستیانۆ بگرێته‌وه، كه‌چی ته‌نیا هازارد هات ئه‌ویش ئاستی ناگاته كریستیانۆ، به‌ڵام یاریزانێكی باشه، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید پێكان یه‌خه‌ی گرت.
میاتۆڤیچ گوتیشی: ریال مه‌درید زۆر پێویستی به گواستنه‌وه‌ی نێیماره، ئه‌م یاریزانه ده‌توانێت كاری زۆر گه‌وره له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بكات و سوودی باشی بۆ یانه‌كه ده‌بێت.
میاتۆڤیچ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ریال مه‌درید جارێكی دیكه یاریزانێكی هاوشێوه‌ی كریستیانۆ نابینێته‌وه، ده‌شڵێت: گرێبه‌سته‌كانی ئه‌م هاوینه نه‌یتوانیوه ئه‌و درز و بۆشایاییانه پڕ بكاته‌وه كه كه‌وتۆته جه‌سته‌ی ریال مه‌دریده‌وه، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش زێدان ئه‌ركی زه‌حمه‌ته چونكه وه‌ك پێویست تیپه‌كه‌ی ئاماده نییه.
میاتۆڤیچی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، پێشتر له 1996 له یانه‌ی ڤالێنسیاوه به 12 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید و نازناوی چامپیۆنزلیگیشی به‌ده‌ستهێنا و له كۆی 118 یاری بۆ ریال مه‌درید 36 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه و له 2003 له یانه‌ی لیڤانتی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن كرد.
.jpg)