ژیلوان حهمهد بهمزووانه یاری بۆ ههڵبژاردهی عێراق دهكات
ژیلوان سهرجهم كێشه یاساییهكانی چارهسهر كرد و دهبێته یاریزانی ههڵبژاردهی عێراق

ژیلوان حەمەد کێشە یاساییەکانی رەگەزنامەکەی چارەسەر کرد و بەمزووانە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراقەوە دەکات.
ژیلوان حەمەدی ئەستێرەی بەناوبانگی کوردی کە ئێستا لە ریزی یانە گۆریکای کڕواتی یاریی دەکات، لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ئاشکرایکردووە کێشە یاساییەکانی چارەسەر بووە و ئێستا بەڵگەنامەکانی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کراوە بۆ ئەوەی کارەکانی تەواو بکرێن و بە زووترین کات بتوانێت درێسی هەڵبژاردەی عێراق بپۆشێت.
ژیلوان کە لە یەکەم یاریی لەگەڵ یانە کڕواتییەکەی ئەم هەفتەیە گۆڵێکی کرد، سووپاسی ئەحمەد ریازی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقی کردووە لە بەرامبەر کارئاسانییەکانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە یاساییانەی هەیبوو.
ژیلوان حەمەد لە ریزی هەڵبژاردەی لاوانی سوید یاریی کردووە، بەڵام دوای ئەوەی لە بانگهێشتکرانی بۆ ریزی هەڵبژاردەی یەکەمی سوید بێهیوابوو، بڕیاری دا یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراق بکات.