سبهی شاندێكی بهغدا دهگاته ههولێر
گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت
K24 – ههولێر:
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومهتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و هەردوو وەزارەت گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن.
وەزیری ناوخۆی حكوومهتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: هەر کاتێک برایانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامادە بن، شاندێکی وەزارەتەکەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدا دەکاتەوە.