له ئهنجوومهنی نوێنهران داوای وهڵامدانهوهی هێرشهكانی ئیسرائیل دهكرێت
بۆ تاوتوێکردنی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەک لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ئاشكرای کرد، ژمارەیەک نوێنهر داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، کۆبوونەوەیەکی بە پەلە بۆ تاوتوێکردنی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامبدات.
هاوکات لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، حکومەتی بهغدای بە رێگری کردن لە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە تۆمەتبار كرد و داواشی لە حەشدی شەعبی كرد، لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبێت.
کەریم علێوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەبێت حەشدی شەعبی رێگەیەک بۆ پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی بارەگاکان و سەرکردەکانی بدۆزێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، نابێت حەشد لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی ئیسرائیل بێ دەنگ بێت.
هاوکات سەعد حلفی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوای کردووە، حکومەت بە ئامادەبوونی فەرماندە سەربازییەکان کۆبوونەوەیەکی بە پەلە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک و بڕیاردان لە بارەیەوە ئەنجام بدات.