نوێنه‌ران داوای پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته حكومییه‌كان له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن
دەبێت لە ماوەی مانگی داهاتوودا تەواوی پۆستی پلە باڵاکان لە عێراق یەکلایی بکاتەوە
K24 – هه‌ولێر:
بە گوێرەی ئەو وادەیەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی دیاری کردووە، دەبێت لە ماوەی مانگی داهاتوودا تەواوی پۆستی پلە باڵاکان لە عێراق یەکلایی بکاتەوە.
هاوپەیمانێتی بوونیاتنانەوەش ئاماژەی به‌وه داوه، ئەوان رێگە نادەن ئەو وادەیە درێژ بکرێتەوە و حکومەت دەبێت لە وادەی دیاری کراودا کۆتایی بەو پرسە بهێنێت.
لە لایەکی دیکەوە، حوسێن عوقابی، پەرلەمانتاری کوتلەی نەهجی وەتەنی زۆرینەی ئەو کەسانەی بۆ پۆستی پلە تایبەتەکان لە لایەن حکومەت کاندید کراون تۆمەتی گەندەڵیان لەسەرە یاخود بۆ پۆستەکان لێهاتوونین.