له‌ مووسڵه‌وه‌ كۆچی پێچه‌وانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌

رۆژانه‌ 25 خێزان مووسڵ به‌جێ ده‌هێڵن

K24 – هه‌ولێر:

نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، رۆژانه‌ 25 خێزان مووسڵ به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌مپه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

خالید ئیسماعیل، به‌رپرسی نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ مووسڵ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: به‌ هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیان، رۆژانه‌ 25 خێزان ماڵه‌كانیان به‌جێ ده‌هڵێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌مپه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد‌، له‌ ماوه‌ی 18 مانگی رابردوودا، تێبینی كۆچێكی پێچه‌وانه‌ له‌ مووسڵه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌مپه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ نه‌بوونی سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.

دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕی داعش له‌ كۆتایی 2017، 72 هه‌زار خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا.