مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خالید شوانی ده‌كات
باوكی خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم ده‌كات، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باوكی كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا كه ئاراسته‌ی خالید شوانی كردووه، ده‌ڵێت: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (سەلام سەعید)ی باوکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هیوادارم خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت".
سه‌لام سه‌عید، باوكی خالید شوانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27ی ئابی 2019 له شاری كه‌ركووك كۆچی دوایی كرد.
ئ. م