حكوومه‌تی عێراق هه‌زاران منداڵ له خوێندن بێبه‌ش ده‌كات
هیومه‌ن رایتس وۆچ: سزادانی به كۆمه‌ڵه و زیانی گه‌وره‌ی ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/8/2019، رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچ، رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق به‌هۆی گوومانی بوونی ئینتیمای خێزانه‌كانیان بۆ رێكخراوی داعش، هه‌زاران منداڵی له مافی په‌روه‌رده و فێركردن بێبه‌ش كردووه".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و منداڵانه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش له دایك بوون یان له نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 له‌و ناوچانه‌دا ژیاون، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه شارستانیانه‌یان نییه كه حكوومه‌تی عێراق بۆ تۆماركردنی ناویان له قوتابخانه‌كان داوایان لێده‌كات و زۆر قورسیشه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان ده‌ستكه‌وێت".
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوه‌كه، له ئه‌یلولی ساڵی 2018 به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه ده‌رچووه و پاڵپشتیی ئه‌وه‌كراوه كه رێگه به تۆماركردنی ناوی ئه‌و منداڵانه بدرێت كه به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیان بۆ تۆماركردن نییه، به‌ڵام به‌رپرسان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ئه‌و گرووپانه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه پاڵپشتیی خوێندن ده‌كه‌ن و گوتوویانه ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانیان نه‌بێت ناویان له قوتابخانه‌كان تۆمار ناكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچ له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: "بێبه‌شكردنی منداڵان له خوێندن به‌هۆی كارێك یان تاوانێك كه كه‌سوكاره‌كانیان كردوویانه كارێكی نه‌گونجاوه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی سزادانی به‌كۆمه‌ڵه‌وه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت كاری له‌و جۆره بكات چۆن ده‌توانێت به‌ره‌نگاری هزری توندڕه‌وی ببێته‌وه له كاتێكدا ئه‌و منداڵانه پاڵ ده‌نێت بچنه په‌راوێزی كۆمه‌ڵگاوه؟".