ژنه‌بێژه‌رێك هاوكاره‌كه‌ی به مه‌یموون ده‌چوێنێ
قسه‌كه‌ی نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ژنه بێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكاره‌كه‌ی به مه‌یموون چواندبوو كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقیه، ئێواره‌ی رۆژی 27/8/2019 داوای لێبوردنی كرد.
كه‌ناڵی (NBC NEWS))ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌لیكس هودسن كه بێژه‌ری كه‌ناڵیKOCO-TV ))ـییه له ئۆكلاهۆمای ئه‌مه‌ریكا، له كاتی نیشاندانی مه‌یموون له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌وه به هاوكاره پیاوه‌كه‌ی گوتووه: "ئه‌و مه‌یموونه له تۆ ده‌چێت".
له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، پاش نیشاندانی مه‌یموونه‌كه له شاشه‌وه، ژنه بێژه‌ره‌كه له هودسن نزیك ده‌بێته‌وه و پێی ده‌ڵێت: "ئه‌و مه‌یموونه له تۆ ده‌چێت" به‌ڵام رۆژی دواتر له شاشه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه و داوای لێبوردنی له هاوكاره‌كه‌ی كرد.
كاتێك داوای لێبوردنی كرد گووتی: "دوێنێ قسه‌یه‌كم كرد كه به مه‌به‌ست نه‌بووه، به‌ڵام هاوكاره‌كه‌می ئازارداوه، ده‌مه‌ێت بزانێت له قوڵایی دڵمه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌و قسه‌ی كردم، ده‌زانم ئه‌وه‌ی گووتم هه‌ڵه‌بوو، بۆیه زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م".