هێڵێكی دیكه‌ی نه‌وتیی له‌ نێوان كه‌ركووك و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا راده‌كێشرێت

عێراق و توركیا پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیان هه‌یه‌ و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری نه‌وتی حكوومه‌تی عێراق، ثامر غه‌زبان، رایگه‌یاند، له‌ بواری وزه‌دا عێراق و توركیا پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیان هه‌یه‌ و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی توركیا، فاتح دونماز، ثامر غه‌زبان گوتی: عێراق و توركیا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێڵێكی نوێی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و توركیا رابكێشن.

گوتیشی: ئه‌و هێڵه‌ نوێیه‌ نه‌وتی كه‌ركووك ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كات.

روونیشیكرده‌وه‌، هێڵه‌كه‌ هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێڵی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك – جه‌یهانی توركیا.

وه‌زیری وزه‌ی توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ وزه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ بكه‌ن.