وه‌زیری ناوخۆی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر
هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق به یاوه‌ری شاندێك، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
یاسین یاسری، له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
هه‌ولێر و به‌غدا، دووپات له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان ده‌كه‌نه‌وه و سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق و شاندی یاوه‌ریشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه.
ئه‌مڕۆش باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به عێراق ئاماژه‌ی به پێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و رایگه‌یاند، پشتگیری به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئ. م