ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی ئاراسته‌ی هه‌ولێر و به‌غدا كرد
ئەمه‌ریکا داوا لە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان چارەسەر بکەن
K24 – هه‌ولێر:
ئەمه‌ریکا داوا لە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان چارەسەر بکەن.
جۆناسان کۆهن، نوێنەری ئەمه‌ریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی لە بارەی عێراق، نیگەرانی وڵاتەکەی لە بوونی میلیشیاکان و دەستیوەردانی ئێران لە کاروباری عێراق ده‌ربڕی.
گوتیشی: ئەو هێزانە سەروەری عێراقیان خستووه‌تە ژێر هەڕەشەوە.
هاوکات، کۆهن داوای کرد، کە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن، لەوانە وزە و سەرچاوەکان.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، تایبه‌ت به ره‌وشی عێراق كۆبووه‌وه و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش رایگه‌یاند، لاوازی هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش گوتیشی: پێویسته له‌سه‌ر عێراق به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داعش بكات كه له سووریا‌ن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته چه‌كدارانی داعش، دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه بكرێن و كێشه‌كانی عێراق به شه‌و و رۆژێك كۆتاییان نایه‌ت.