نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: لاوازی هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش
ره‌نگه گرژییه‌كانی ئێستا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی سه‌قامگیری عێراق هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
جێنین هێنیس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ره‌نگه گرژییه‌كانی ئێستا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی سه‌قامگیری عێراق هه‌بێت.
پلاسخارت دووپاتیشیكرده‌وه، ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی خێزانی داعشه‌كان له عێراقه‌وه بۆ سووریا بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: بۆ ژماره‌یه‌ك پرس به‌ره‌وپێشچوون له عێراق هه‌یه و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌درێت.
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند، لاوازی هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش.