پلانێكی 5 ساڵی بۆ پاراستنی ئاوی ژێرزه‌وی سلێمانی داده‌ڕێژرێت

"ئاوی ژێر زەوی دەکەوێتە مەترسیەوە"

K24 - سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی، بەمەبەستی پاراستنی سامانی ئاو، پلانی پێنج ساڵی داھاتووی خستەڕوو. پلانەکەشی ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرد، تا کاری لەسەر بکەن و سود بە سلێمانی بگەیەنن.

بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەیرانی ئاو و پێدانی ئاوێکی پاکژ بە ھاووڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی، لە رێگای وۆرك شۆپێکەوە، پلانی ستراتیژیان بۆ 5 ساڵی داھاتوو خستەڕوو.

شارەزایان نایشارنەوە، سلێمانی خاوەنی ئاوێکی باشی ژێر زەويیە، بەڵام بۆ لەمەودوا پارێزگاری لێنەکرێ و بەم شێوەی ئێستا بە فیڕۆ بدرێ، ئەوە ئاوی ژێر زەوی دەوەکەوێتە مەترسیيەوە.

لە نێو پلانەکە ڕێگری دانراوە بۆ ھەڵکەندنی بیر، لە ھەمانکاتیشدا قازانجی ئابووری دیاریکراوە، پلانەکەش دەدرێتە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تا کاریان لەسەر بکا.

زۆری بارانى ئەمساڵ، ئاوی ژێرزەوی بەجۆرێك زیاديکردووە، بەرپرسانی ئاو بە پەلە بهێنێتە سەر ھێڵ، بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن و لە داھاتوودا بە 5 خاڵ، پارێزگاری لەو سامانە نیشتمانیيە بکەن و کوردستان تووشی کەم ئاوی نەبێتەوە.

ئ. م